د.به‌شیر حه‌داد: پاڵپشتی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دواده‌كه‌وێت و پاڵپشتی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد."
د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی مانگیش ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكرێت، هێشتان پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له عێراق دواده‌كه‌وێت، چونكه هێشتا ڕێکكه‌وتن نه‌كراوه بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران، تا ئێستاش هیچ حكوومه‌تێك له عێراق له‌واده‌ی خۆی پێكنه‌هاتووه، بۆیە پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش پێكهێنانی حكوومه‌ت چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت."
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێت "پاڵپشتی و پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م بۆ یه‌كگرتنی نێو ماڵی كورد له به‌غدا، چونكه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنی نێوماڵی كورد بووە و ویستوویەتی كورد به یه‌كگرتوویی بچێته به‌غدا و به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكه‌ن."
د.به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیاتر پرۆسه‌كه ئاڵۆز ده‌كات، به‌غدا ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه چاره‌سه‌ر بكات، كارێكی هه‌ڵه‌یه مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غدا تێكه‌ڵ بكرێن، كورد به یه‌ك گۆتار بچێته به‌غدا پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێكهاته‌كانیش ناتوانن فشاری بخه‌نه سه‌ر."
قائید میرۆ




