٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بارەگای بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و ڕوودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، ڕێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو ڕووداوەیان دا، لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.

هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.

بارەگای بارزانی

18ی کانوونی یەکەمی 2025

هەواڵی پەیوەندیدار