هۆشیار زێباری، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، بەشداری ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی قەتەری کرد

ههولێر-KDP.info- ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٠٢٥/١٢/١٧، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، بهشداریى له بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر لە هەولێر كرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، هۆشیار زێباری، پیرۆزبایى سەرۆك بارزانی بە بەڕێز كونسوڵى قەتەر له هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر گەیاند.
شایانی باسە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی قەتەر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری سەرۆکی حکوومەت و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و نوێنەری لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان و کۆنسوڵ و نێردەی وڵاتان له هۆتێل دیڤانی هەولێر بەڕێوەچوو.






