٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە پێش بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، دوای کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتیی دەرفەتێکی باش ھاتووەتە پێش بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بەداخەوە دوای ١٤ مانگ تاوەکوو ئێستا کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەھاتووە.

ھەروەھا ڕایگەیاند: نێردە دیبلۆماسییەکان جەخت لە پێکھێنانی کابینەیەکی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە، چونکە لەگەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی ئابووری و سەربازی دەبێت، بەتایبەتی کە ھەندێک لە وڵاتان ھاوکارن لە یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.

سەفین دزەیی گوتیشی: دوای کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە، لەنێوان پارتی و یەکێتیی، دەرفەتێکی باش لە پێشە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار