دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوکاری ٥٦٠ خێزانی چەمچەماڵ و لەیلانی کرد

چه‌مچه‌ماڵ -KDP.info- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كه‌ركووكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ورده‌كاریی گه‌یاندنی هاوكاری به 560 خێزانی زیانلێكه‌وتووی چه‌مچه‌ماڵ و له‌یلان بۆ KDP ده‌خاته ڕوو.
بارزان عه‌لی مه‌جید، جێگری به‌ڕێوەبه‌ری ئۆفیسی كه‌ركووكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له كه‌ركووك و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری ڕایگه‌یاند "له‌دوای درووستبوونی كاره‌ساتی لافاو له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، وه‌ك یه‌كه‌م تیمی خێرخوازی گه‌یشتنه سنووری كاره‌ساته‌كه، پاش هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ قا‌ئیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ شوێنێك بۆ ئێمه دیاری كرا كه خۆمانی تێدا ئاماده بكه‌ین بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان، دوای ئه‌وه تیمه‌كانمان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكدا دابەشکرد و ئیشه‌كانمان به‌سه‌ر سێ قۆناغی سه‌ره‌كیدا دابه‌ش كرد، یه‌كه‌م قۆناغ بریتی بوو له هاوكاریكردنی ئه‌و ماڵانه‌ی قوڕ و لیته له ماڵه‌كانیاندا مابوویه‌وه، 8 تیمی تایبه‌تمان دامه‌زراند بۆ پاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كه 130ماڵمان بوون له چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش، قۆناغی دووه‌م بریتی بوو له دابینكردنی خۆراكی گه‌رم بۆ لێقه‌وماوانی بێ ماڵوحاڵ كه بڕی 3700 ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و ئاماده‌مان گه‌یانده ئه‌و ماڵ و كه‌سانه‌ی توانای چێشتلێنانیان نه‌بوو، پاش ئه‌وه هه‌ر له ڕۆژی دوای كاره‌ساته‌كه ده‌ستمان كرد به دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ خێزانه‌كان، ده‌یان تانكی ئاوی خواردنه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌كان بەخێرایی دابین كرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شۆفڵی ئێمه و تانكه‌ره‌كانمان به به‌رده‌وامی له كۆڵانه‌كان كاریان ده‌كرد بۆ پاکكردنه‌وه و هاوكاری خه‌ڵك."
بارزانی عه‌لی سه‌باره‌ت به قۆناغی دواتری هاوكارییه‌كان گوتی "64 ته‌ن هاوكاریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به په‌له گه‌یه‌نرایه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه خۆی له‌م بابه‌تانه ده‌بینییه‌وه، 3هه‌زار به‌تانی، 1600 دۆشه‌ك، 3هه‌زار كارتۆن جلوبه‌رگی زستانه، 2هه‌زار كارتۆن مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، هه‌زار كارتۆن پاكێجی خۆراك، 500 سێتی چێشتخانه، 500 سۆبا، 20 هه‌زار لیتر نه‌وتی سپی، زیاتر له 3 هه‌زار سێتی ئاوی خواردنه‌وه، کۆی گشتی ئه‌مانه 64 ته‌ن بوو و به‌سه‌ر 500 خێزانی زیانمه‌ندی لافاوه‌كه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دابەش کرا، هه‌ر خێزانێك 5 به‌تانی، 3 دۆشه‌ك، 4 كارتۆن جل و به‌رگی زستانه، 2 كارتۆن مه‌وادی پاككه‌ره‌وه، دوو كارتۆن مه‌وادی خۆراكی و سێتێكی چێشتخانه و یه‌ك سۆبا و 40 لیتر نه‌وتی سپی و 4 سێت ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێ درا، نرخی هه‌ر سێتێك له‌و پێداویستییانه بۆ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك 700 هه‌زار دیناری عێراقی بوو، له‌م پرۆسه‌یه زیاتر له 60 كارمه‌ندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر به‌به‌رده‌وامی كاریان كردووه، زیاتر له 10 خۆبه‌خشیش هاوكارمان بوون، جگه له سنووری چه‌مچه‌ماڵ له سنووری كه‌ركووك له ناحیه‌ی له‌یلان له گونده‌كانی خدربڵاغ و زنانه هاوكاری پێشكه‌شی ده‌یان خێزان كراوه."
سه‌لاح جه‌لال




