٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی پۆڵەند دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 12/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماچێی زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەند لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی پۆڵەند ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە ، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار