نوێنەری ســـــەرۆك بـــارزانی بەشداری پرسەی (شیرن خانی كچی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی) كرد

ھەولێر-KDP.info- عەلی حوسێن بە نوێنەرایەتی جەنابی (ســـــەرۆك مەسعود بـــارزانی) بەشداری لە پرسەی (شیرن خانی كچی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی) كرد.
عەلی حوســـێن، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی –هەڵەبجە- ڕاپەڕین بەیاوەری ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی یاریدەدەری بەرپرسی مەكتەب، د. محەمەد خورشید بەرپرسی لقی ١٢، لە ئۆردوگای باریكە بەشدارییان كرد لە پرسەی (شیرین خانی كچی جەنابی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی) خوشكی (جەنابی شێخ عوسمانی نەقشبەندی). پرسەو هاوخەمی جەنابی (ســــەرۆك مەسعود بــــارزانی)یان گەیاندە خزمان و تەواوی موریدان و مەنسوبانی تەریقەتی نەقشبەندی، لای خۆیانەوە خزمانی نەقشبەندی سوپاس گوزاری خۆیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ هاو خەمی و ناردنی نوێنەریان لە بەشداری پرسەكەیان.






