٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر بۆ KDP: سەرجەم گەشتەکان ڕاگیراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتیی ڕایگەیاند: بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە ڕاگیراون و نازانرێت کەی دەست بە گەشتەکان دەکرێتەوە.

ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: ئەمشەو بەھۆی ئەو تەمومژە و بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕاگیراون و نازانرێت کەی دەست بە گەشتەکان دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ڕاشیگەیاند، بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و ھەبوونی تەمومژێکی زۆر، سەرجەم گەشتەکان ڕاگیران. هەروەها ڕوونیشی دەکاتەوە، نازانرێت کەی دەست بە گەشتەکان دەکرێتەوە، ھەرکاتێک کەشوھەوا ئاسایی بووە دەست بە گەشتەکان دەکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار