٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مانۆڕێکی سەربازیدا چەکە قورسەکانی ھێزەکانی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە تاقیکرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئامادەکارییەکان بۆ پاراستنی خاکی ھەرێمی کوردستان، فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگە، بەناونیشانی (مانۆڕی شێر)، نمایش و مەشقی سەربازیی بە بەکارھێنانی چەکی قورس و زرێپۆش لە بناری چیای پێرس ئەنجام دا.

بە مەبەستی پێشاندانی توانای فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، عبدالخالق باپیری بریکاری وەزارەت، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و بەرپرسانی باڵای ھاوپەیمانان و نوێنەری فەرماندەیی دەڤەری یەک، ژمارەیەک ئەفسەرانی باڵای وەزارەت، بە سەرپەرشتی فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، لە بناری چیای پێرس مانۆڕێکی سەربازی بە ناوی (شێر) ئەنجام درا.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە، پێشاندانی توانا و بەرەوپێشچوونە سەربازییەکانی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکە، ئەمەش دوای ئەوەی کە ھێزەکانی پشتیوانی یەک، لە چوارچێوەی پلانی مەشقی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ٩ خولی پێشکەوتووی لە بوارەکانی (بنەڕەتی تۆپخانە، تانک، زرێپۆش، ھاریکار(معین)، کارپێکەرانی تۆپ(قداح) ئەندازەیی، پیادە و بێتەڵ)، ھەروەھا چەندین خولی سەرەتایی و مامناوەند ئەنجام داوە، تیایدا زیاتر لە (٦١١) ئەفسەر و پێشمەرگەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک مەشق و ڕاھێنانیان لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام داوە.

لە بەشێکی تری ڕێوڕەسمەکەدا، لە بناری چیای پێرس، بەشداربووانی خولەکە بەوپەڕی لێوەشاوەیی و توانایەکی بەرزی ئەکادیمیەوە مانۆڕێکی فراوانیان بە ناوی “مانۆڕی شێر” نمایشکرد و توانیان بە بەکارھێنانی ھەموو جۆرە چەکێک لە چەکی قورس، مامناوەند و چەکی سادە، مانۆڕەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە تەواو بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار