سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت دەکات بەھۆی کۆچی دوایی خاڵییەوە و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەردەبڕێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی کانوونی یەکەم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ کۆچی دوایی خاڵی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.




