سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئێران كۆبوونه‌وه

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/12/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانیدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.





