سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منیى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/12/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكییه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. لاى خۆیه‌وه شاندى میوان پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیریكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نیشان دا.
دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز یان برێم، كونسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.





