٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی فەڕەنسی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 12/15، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ ‌جەنەڕاڵ فرانسوا تریكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ڕەنسا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش کرد.

له‌ کۆبوونەوەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ئەمنیی عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونەوەی مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش لە عێراق و سووریا تاووتوێ کران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سەر گرنگیى به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنى ئاسایش و ئارامیى ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار