هێمن میرانی: بەرنامەیەکی گرینگمان بۆ کابینەی دەیەم ئامادە کردووە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکانی پۆلیس لە هەرێمی کوردستان.
هێمن میرانی ڕایگەیاند، "وەک بەشێک لە پاکێجی چاکسازیی حکوومەت بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کابینەی نۆیەمدا ڕیفۆرم و سەرمایەگوزاریی گەورە لە بواری پۆلیسدا کراوە و ئەنجامی باشیشی هەبووە، بەتایبەتی لە سێکتەری پۆلیسی هاتوچۆدا."
سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش دا، لە کۆتایی کابینەی نۆیەمدا بەرنامەیەکی گرینگیان بۆ کابینەی دەیەم ئامادە کردووە، بە مەبەستی درێژەدان بە چاکسازییەکان لە سەرجەم جومگەکانی پۆلیسدا، کە پێکهاتوون لە (هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی، ڕەگەزنامە، کارتی نیشتمانی و زانیاری..و هتد).




