٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلۆمات و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلۆماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢/١٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و ساڵی نوێ، ھیوای خواست ساڵی نوێ، ساڵی خۆشی و شادی و ئاشتی و ئارامی بێت بۆ ھەرێمی کوردستان و جیھان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی دا کە ٢٠٢٥ ساڵی سەرکەوتنی چاکسازییەکانی حکوومەتی ھەرێم و بەدەستھێێنانی چەندین دەستکەوت بووە، بەڵام بەداخەوە لەم ڕۆژانە کارەساتی سروشتی ڕووداوی لافاویش لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بە تایبەتی چەمچەماڵ ڕوویدا.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا تیشکی خستەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەوڵ و گفتوگۆکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار