٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌یاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (حسێن کورد نەژاد) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و تێکۆشەری ناسراو، (حسێن کورد نەژاد)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
     
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حسێن کورد نەژاد)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و توێژەر و تێکۆشەری ناسراو، (حسێن کورد نەژاد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

حسێن کورد نەژاد کەسایەتییەکی دیار و ڕۆشنبیر و دڵسۆز بوو، هەروەها یەکێک بوو لە ئەندامانی بۆردی دامەزرێنەری ئەنستیتیۆی توێژینەوە و گەشەپێدان – کوردستان. 

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار