پەیامی پیرۆزبایی ڕاگهیاندنی پارتی بە بۆنەی ١٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ

ھەولێر-KDP.info- بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و کارمەندانی ڕادیۆی مووسڵ کرد.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی بە بۆنەی (١٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی رادیۆی مووسڵ
بە بۆنەی (۱۷)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی مووسڵ) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەوپێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دابن.
(ڕادیۆی موسڵ) لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لە ڕێی
گەیاندنی پەیامە نیشتمانییەکانی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ڕۆشنبیرییەکان لەو پارێزگایە و دەوروبەری.
لەو دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین، پاڵپشتیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی (ڕادیۆی مووسڵ) دووپات دەکەینەوە و هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥




