٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریکا و هەرێم جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا بە وەکالەت و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.

کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، کەیتلن پایپەر، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمەریکا بە وەکالەت پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانە لە هەولێر کرد.

باسی لەوەش کردووە، کەیتلن پایپەر و ڕێبەر ئەحمەد گفتوگۆیان دەربارەی ڕێگاکانی پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کرد.

هەروەها ئاماژەشی داوە، کونسوڵی گشتی بە وەکالەت و وەزیر پێکەوە گەڕانێکی خێرایان بە ناو باڵەخانەکەدا کرد کە نموونەی باشترینی تەلارسازی و ئەندازیاریی و بیناسازیی ئەمەریکی نیشان دەدات. 

هەواڵی پەیوەندیدار