٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامى پیرۆزبایى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دکتۆر بەرهەم ساڵح

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  مەکتەبى سیاسیى پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دکتۆر بەرھەم ساڵح کرد کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

بۆ بەڕێز دکتۆر بەرهەم ساڵح
بە بۆنەى دەستنیشانکردنتان بە سەرۆکى کۆمسیارانى باڵاى کاروبارى پەنابەران لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازین.

ئەم پۆستە وەکو یەکێک لە پێگە هەرە باڵاکانى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگییەکی زۆرى هەیە، دڵخۆشین کە سیاسەتمەدارێکى گەلەکەمان لەناو کێبڕکێى چەندین کەسایەتى و سیاسەتمەدارى جیهانى ئەو ئەرکەى پێدەسپێردرێت، کە ئەمەش بۆ ئەزموون و شایستەیتان دەگەڕێتەوە.

ئومێدەوارین لەو پێگە گرنگەدا ڕۆڵى بەرچاو بگێڕن بۆ خزمەتى دۆزى ڕەواى گەلەکەمان و، هاوکارى و بەهاناوەچوونى هەر گەل و مرۆڤێکى ئاوارە و ستەملێکراو. جارێکى دیکە پیرۆزبایتان لێدەکەین، هەر سەرکەوتووبن.

 مەکتەبى سیاسیى پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥
 

هەواڵی پەیوەندیدار