٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بە داخەوە بە ھۆی لافاوەوە، دوو ھاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی ھاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکوومەت کەوتووە.

پرسەو سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم، ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.

وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە ھانای لێقەوماوانەوە بچن و ھەر ھاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٢/٩

هەواڵی پەیوەندیدار