٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانکۆی سەڵاحەددین بۆ KDP: لە ١٤ی ١٢وه‌ بڕوانامە و پشتگیری بەم سیستەمە ئەنجام دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ڕایدەگەیەنێت، زانکۆی سەڵاحەددین مامەڵەی وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوونی قوتابیانی کردە ئەلیکترۆنی، لەمەودوا دەرچووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی داوای بڕوانامەی دەرچوون بکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دوای ئەم هەنگاوە، سەرجەم کاروبارەکانی تۆماری گشتیی زانکۆی سەڵاحەددین بوونە ئەلیکترۆنی و دەرچووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی داوای بڕوانامەی دەرچوون بکەن.

ناوبراو گوتیشی، "لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەری IT زانکۆی سەڵاحەددین، تواندرا گشت کاروباری داواکردنی بڕوانامە و پشتگیریی دەرچوون لە زانکۆی سەڵاحەددین بە سیستەم (online) بکرێت.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ده‌شڵێ، "قوتابی و دەرچوو دەتوانێت لە ماڵەوە داوای بڕوانامە، یان پشتگیریی دەرچوون بکات و لە هەمان کاتدا بۆی دەگەیەندرێتەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین زیاتر گوتی، "ئەم سیستەمە تایبەتە بە قوتابیانی دەرچووی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆماری کۆلێژەکان ئەنجام درا و چۆنیەتی ڕێکارەکان شی کراونەتەوە.

لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ داواکردنی بڕوانامە و پشتگیریی دەرچوون بەم سیستەمە ئەنجام دەدرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار