چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)، (جەزا عەبدولڕەحمان و ئەحمەد عەبدولڕەحمان) و (مستەفا عومەر عەبدوڵڵا) و (زیاد کوردەوایی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی یەکەمی۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ھەڤاڵانی بەڕێز (جەزا عەبدولڕەحمان و ئەحمەد عەبدولڕەحمان)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ئافتاو غەفوور مستەفا) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (مستەفا عومەر عەبدوڵڵا)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (عومەر عەبدوڵڵا عومەر) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (زیاد کوردەوایی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتمە حاجی بابەکر)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥




