٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ KDP: لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی بەشدارین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە تورکیا دەڵێ، لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی، شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیھانیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی بەشدارە، کە ئەم جۆرە کۆنفرانسە لە کاتێکی گرینگدایە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و ھەرێمی کوردستانیش بۆ سەرکەوتن پاڵپشت و ھاوکارە.

دڵشاد شەھاب، نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی  نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە تورکیا، تایبه‌ت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "ئەمڕۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە وڵاتی تورکیا لە ئیستەنبوڵ  دەست بە کارەکانی دەکات، کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و شاندێکی ھەرێمی کوردستان، کە بەندە نوێنەرایەتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی بەشدارین لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا.

دڵشاد شەھاب گوتیشی، "ئەو کۆنفرانسە زۆر گرینگە و لە کاتێکی گرینگ بەڕێوە دەچێت، لەبەر ئەوەی ئێستا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و ھەرێمی کوردستانیش ھەمیشە پاڵشت و ھاوکار بووە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ھەر بۆیە ئەو جۆرە کۆنفرانسانە زۆر گرینگن بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ھەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی ھەرێمی کوردستانیش ھاوکار و پاڵپشتی بەردەوامی ئەو پرۆسەیە دەبن، بۆ ئەوەی ئەنجامی باشی ھەبێت و سەرکەوتوو بێت.

ئەمڕۆ کۆنفرانسی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە وڵاتی تورکیا لە ئیستەنبوڵ بە بەشداریی چەندین وڵاتی جیھانی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەست بە کارەکانی دەکات و شاندێکی ھەرێمی کوردستانیش بە فەرمی لەسەر داوای دەم پارتی بەشداری لەو کۆنفرانسە دەکات، کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار