٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافره‌تان له‌ ڕێگه‌ی KDPیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت به‌رز ده‌نرخێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی 25ی تشرینی دووەم لەساڵی 1999ەوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە وەک ڕۆژی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووندوتیژی دژ بەژنان دیاری كراوە، لە هەرێمی كوردستانیش ساڵانە بۆ ماوەی 16 ڕۆژ هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی دەست پێ ده‌كات و ئه‌مستاڵیش لە ژێر دروشمی (پێکەوە توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ئافرەتان دەوەستێنین) و هاوکات پڕۆژەی (پەناوار)ـیشی ڕاگەیاند. بەم بۆنەیەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پەروین محسن عبدالرحیم، كه‌ دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و پیشەی مامۆستایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "زۆرجار ڕێژەیەکی بەرچاوی خانمان بوونەتە قوربانی بەهۆی هەڕەشەی ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو لە ڕووبەری دیجیتالی، ئێستاش کە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەستی پێ کردووە بۆ نەهێشتنی ئەو تاوانانە، لە جێی خۆیەتی وەک ئافرەت پێزانینی خۆمان دووپات بکەینەوە کە لە سایەی كابینه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ئەم هێرش و تاوانە ئەلیکترۆنیانە دژی ژنان کەم بوونەتەوە كه‌ لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین تاوانبار بە ڕێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە لە تەواوی شار و شارۆچکەکانەوە دەستگیر کراون و بە سزای یاسایی خۆیان گەیشتوون.

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌ هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و هەوڵەکانی حکوومەتی هه‌رێم، نورا جەعفەر شیمۆ، کە نووسەرە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "لە چوارچێوەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندان هەنگاوی گرینگی ناوە وەک (دامەزراندنی چەندین دەزگا کە پەیوەستن بە پاراستنی ژنان، دانانی ناوەندەکانی ئافرەتان لە هەموو دەڤەر و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، دروستکرنی هێڵی گەرم بۆ بەرەنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت کە ئەویش هێڵی (119)، دانانی بەندە یاساییەکان بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان. لەم دواییانەش کە پڕۆژەی (پەناوار) ڕاگەیاندرا لە پێناو وەستاندنی توندوتیژی دیجیتالی دژی خانمان، که کارێکی هەرە گرینگ بوو لە مەڕ پرسی ناوزڕاندن و هەڕەشەکردن لە ژنان بۆیه‌ سوپاسی لایەنی پەیوەندیدار و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین کە به‌ده‌م ئاریشە و کێشەکانی ژنانەوەیه‌ و ناهێڵێت مافه‌كانیان پێشێل بكرێن و پەراوێز بخرێن.

میدیا شنگل شەریف کە ئەویش خەڵکی ئاکرێیە و چالاکوانە، تێڕوانینی خۆی لەم بارەیەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و گوتی، "لە دێرزەمانەوە خانمانی کورد پێگە و مەقامێکی زۆریان هەبووە، خانمان پێشەنگ بوون لە پێشمەرگایەتی، بواری سیاسی و کارگێڕی، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ین كه‌ دەبینین له‌ ڕێگه‌ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانه‌وه‌ بە ڕێگەی جیاجیا بێ ڕێزی بە ئافرەتان ده‌كرێت، كابیه‌نه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی زۆریان داوه‌ و به‌رده‌وامیشن تا توندوتیژی دژی ئافره‌تان بە ڕێگە جیاجیاکان بوەستێندرێت.

میدیا شنگل ده‌شڵێ، "یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیش هەڵمەتێکی ڕاگەیاند بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتالی بەرانبەر ئافرەتان، ئەمەش هەوڵەکانی حکوومەت بایەخدارتر دەکات بۆ چاکسازی لەم بوارە.

 

ئه‌ژین غه‌فار 

هەواڵی پەیوەندیدار