کۆمسیۆن وادهی فهرمیی بوونی ئهنجامهكانی ھەڵبژاردنی ١١/١١ بۆ KDP ئاشكرا دهكات

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، چاوەڕێ دەکرێت ئهم ھەفتەیه دەستەی دادوەری تانەکان یەکلایی بکاتەوە و ناوی پەرلەمانتاران ڕەوانەی دادگای فیدراڵی بکرێت و پەسەند بکرێن و ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیندرێت، دواتر پێویستە لە ماوەی مانگێک پەرلەمان یەکەم دانیشتن ئەنجام بدات و پەرلەمانتارەکان سوێندی یاسایی بخۆن."
خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١/١١، ئێستا تانەکان ڕەوانەی دەستەی دادوەری کراون و خەریکی یەکلاییکردنەوەی تانەکانن، کە ٨٠٠ تانە لە ئەنجامەکان دراون، بۆیە لەماوەی ١٠ ڕۆژ یەکلایی دەکرێنەوە و بڕیاره ئهم ھەفتەیه وادەی یەکلاییکردنەوە تەواو بێت، دوای تەواوبوون ئەنجام و تانەکان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەکرێت بۆ پەسەندکردن، ئەوانیش پەسەندی دەکەن و ئەنجامەکان دەبنە فەرمیی."
خالد عەباس گوتیشی، "دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی، ئەنجامەکە دەبێتە فەرمیی و پێویستە لەماوەی یەک مانگ پەرلەمان کۆبێتەوە و پەرلەمانتارانی نوێ سوێندی یاسایی بخۆن، بۆیە چاوهڕێ دهكرێت ئهم ھەفتەیه ئەنجامەکان بەفەرمیی ڕابگەیندرێن."
بڵند ئیبراھیم




