مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (عەبدوڵڵا حاجی مەولوود) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا حاجی مەولود)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳ی کانوونی یەکەمی۲۰۲٥




