سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئیمارات

ئیمارات-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات و لەلایەن سەعید ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکات.




