سەرۆكی ھەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانەوادەی خوالێخۆشبوو قەنجۆ ڕێكانی دەكات

ھەولێر-KDP. info - ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2025/12/4 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیسماعیل قەنجۆ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووی باوكیان، كەسایەتی و خەباتكار و پێشمەرگەی دێرین قەنجۆ عه‌بدولجه‌بار ڕێكانی، سه‌ره‌خۆشیى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزەكەیان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانەوادە و هاوڕێیانی ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئیسماعیل قەنجۆ ڕێکانی، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەواده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شییان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕى.




