ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP. info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەو دەست و لایەنانە ئاشکرا دەکات دەستیان لە پشێوی و ئاژاوەنانەوەی گوندی لاجان هەبووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەو دەست و لایەنانەی ئاشکرا کرد لە پشت پشێوی و ئاژاوەگێڕی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجانی سەر بە قەزای خەبات بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوی کردووەتەوە، دانپێدانانی یەک لەو کەسانەی تۆمەتبارن بە نانەوەی پشێوی و ئاژاوەکەی گوندی لاجان، بڵاوکردەوە.




