٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی توندی بەرانبەر شێواندنی گۆڕی مەسیحییەکان، بڕیاری دا دەستبەجێ گۆڕستانەکە نۆژەن بکرێتەوە و هێزە ئەمنییەکانیش خرانە ڕاسپێدران بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو کارە.

ئەمە دەقی پەیامەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە:

بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە  دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.هەروەها گۆڕستانەکەش، لە سەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.

کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات . 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار