٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ د.ڕێواز فایق

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری ڕێواز فایەق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز د. ڕێواز فایق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار