٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بەهۆی کۆچی دوایی باوکی پرسەنامەیەکی ئاراستەی ڕێواز فایەق کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە کرد.

دەقی پرسەنامەكه‌ی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز د.ڕێواز فایەق

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار