سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزى سویسرا په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

ھەولێرKDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/12/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز دانیێل هون، باڵیۆزى سویسرا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشى و سوپاسى دووباره كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى سویسراى له به‌غدا كرد و به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولاى له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا. هه‌روه‌ها باسیان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا سویسرییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو




