د. عرفان هه‌نگاوه کرداریه‌كانی حكوومه‌ت بۆ پاراستنی ژینگه و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا ده‌خاته‌ڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- بە مەبەستی پاراستنی و پاکڕاگرتنی بەردەوامی ژینگەی کوردستان، لەم کابینەیەدا چەندین هەنگاوی کرداری نراون. كه ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشییه و هه‌نگاوێكی گرینگه، بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا. به تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له كه‌رتی ژینگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژەی سه‌وزایی به‌گشتی له كوردستان. جیا له‌وه‌ش له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، ٤ وێستگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كوالێتی هه‌وا دانراوه. لەلایەکی ترەوە ٣٤ ملیۆن ئاگر بڕ بۆ پاراستنی دارستانه‌كان دروستکراوە. هەروەها خاکی پیرۆزی کوردستان لە ١٤٧ هه‌زار مین و پاشماوه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی پاك كراونه‌ته‌وه و پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، کە دەکاتە ڕووبەری ١١.٤ ملیۆن مه‌تر دووجای خاكی كوردستان.
ئه‌وه‌ی كه زۆر جێگای دڵخۆشییە، دەبێت پڕۆژەکانی پیشه‌سازی و نیشته‌جێ بوون %٢٥ زەویەکانیان بۆ سه‌وزایی تەرخانبکرێ.
به‌شێك له‌و شۆڕشه گرینگه‌ی له بواری ڕێژه‌ی سه‌وزایی كراوه له‌نێوان ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٥ ڕێژه‌ی سه‌وزایی له %١٥ بۆ %١٨ زیادی كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر كه یه‌كێك له به‌هێزترین پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كانه، به‌شێوه‌ی بازنه‌ی به‌پانی ٢ كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت. لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژه‌یه ٧ ملیۆن نه‌مامی زه‌یتون و فسته‌ق دەچێنرێت هەروەها١٠ پۆندی ئاو دروستده‌كرێت.
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كه ١٤٠ بۆ ٢٠١ هه‌زار تۆن دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌مده‌كاته‌وه. كه به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌وه ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رزده‌بێته‌وه و پاكردنه‌وه‌ی هه‌وا و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای پارێزگای هه‌ولێر به ئاستی ٣ دەبێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه به‌بیابان بوون كه‌م ده‌بێته‌وه. جیا له‌وه‌ش ڕه‌خساندی هه‌لی كار و زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی كشتوكاڵییە، هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆڵبارین و باشتركردنی كوالێتی ژینگه‌یە.
جگە لەم بابەتانەی کە تیشکمان خستەسەریان، ده‌یان پڕۆژه‌ی دیكه بۆ پاراستنی ژینگە ئەنجامدراونم لەوانە، به دروستكردنی پاركی ڕه‌شكین، پاركی سه‌رهه‌ڵدان و دروستكردنی پڕۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆ و سه‌دان پڕۆژه‌ی دیكه له بواری ژینگه‌یی.
باسی یانزه‌هه‌م
دكتۆر عرفان عه‌زیز




