مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (بەکر حاجی حەسەن) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیرە حاجی حەسەن محەممەد)، خوشکی ھەڤاڵی بەڕێز (بەکر حاجی حەسەن محەممەد) سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (بەکر حاجی حەسەن محەممەد)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەزیرە حاجی حەسەن محەممەد)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥




