٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى كۆمارى چیك كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/11/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لوکاس گیوریچ، كونسوڵى گشتیى نوێى كۆمارى چیك له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارییه‌كانى كۆمارى چیكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك، نیشان دا.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى نوێى كۆمارى چیك، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر، خۆشحاڵیى خۆى به‌ وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا و جه‌ختى له‌ كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ بواری ئابووریدا.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار