٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەکی ئیرمەز لە ڕێگەی KDPیەوە باسی گرینگی سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ شڕنەخ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

باکووری کوردستان-KDP.info- پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە شاری شڕنەخی باکووری کوردستان دەڵێت، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ شاری شڕنەخ، سەردانێکی مێژوویی بوو و هەموو خەڵکی شارەکە، بە هاتنی سەرۆک بارزانی زۆر خۆشحاڵ بووین. 

ڕۆژی شەممە 29ی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی گەیشتە شارۆچکەی جەزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرنەخ، بە مەبەستی بەشداری لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "مەلای جزیری" و بەشداری چوارەمین سیمپۆزیەمی مەلای جزیری لە پارێزگای شرناخ كرد، کە بە  ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری زانا و توێژەر و ئاکادیمی و بەرپرسی سیاسی و ئیداری بەڕێوەچوو و وتارێکیشی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

پەیوەست بە سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ شارۆچکەی جەزیرەی بۆتان، محەممەد زەکی ئیرمەز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە شڕنەخی باکووری کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان دوا و گوتی، "ئێمە و هەموو خەڵکی شارەکە، بە هاتنی سەرۆک بارزانی زۆر خۆشحاڵ بووین. 

ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی، هەروەها ڕوونیشی کردەوە، "هیوادارین ئەم سەردانانە بەردەوام بن و ڕۆڵی سەرۆک بارزانیش لەنێو کوردان و لە ناوچەکەشدا بە گشتی، ڕۆڵێکی گەورە و گرینگە. 

محەممەد زەکی ئیرمەز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە شڕنەخ  گوتیشی، "هیوادارین سەردانی سەرۆک بارزانی، ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی لە ناوچەکەدا. 

 

کاروان حەجی

هەواڵی پەیوەندیدار