٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکەم پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ دەکرێتەوە و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی تشرینی دووەمی 2025، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" دەکرێتەوە، پێشانگاکە زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی کتێب لەخۆدەگرێت.

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ بە بەشداریی زیاتر لە 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 10 وڵات، كە بەشداری پێشانگاکەیان کردووە بەڕێوەدەچێت، دەزگاکانی چاپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئێران، کوێت، میسر، ئیمارات و پارێزگاکانی عێراق بەشداریی پێشانگەکە دەبن.

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ ڕۆژانە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 6ــی ئێوارە دەرگای بەڕووی خوێنەر و کڕیاران دەکرێتەوە و داشكاندن لە نرخی کتێبەکانیش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار