٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (خواکەرەم وەھاب) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خواکەرەم وەھاب)، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (ڕزگار خواکەرەم وەھاب) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی                                           

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (ڕزگار خواکەرەم وەھاب)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (خواکەرەم وەھاب) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۹ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار