له سۆران كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت به شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دروست ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران ده‌ڵێ "به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکومەت پڕۆژه‌ی دروستكردنی خانوو بۆ خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش لە کۆمەڵگایەکی سەردەمییانە ده‌ستی پێكردووه."
كه‌ریم كاوه كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له شاری سۆران كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێی سه‌رده‌مییانه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش دروست ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه له 160 خانوو پێكهاتووه و هه‌موو خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی به‌ره‌نگاریی داعش کە دەکەونە سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لێی سوودمه‌ند ده‌بن، كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی پێداوین كه‌متر له ماوه‌ی دیاریكراو ته‌واوی بكات."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران گوتیشی "پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ست به پڕۆژه‌كه كراوه، كۆمپانیای ماریاناش پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات."
قائید میرۆ




