٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی پێشووی تورکیا بۆ KDP: یەکڕیزیمان بەرهەمی خەباتی سەرۆک بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

باکووری کوردستان-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پێشووی دەم پارتی لە تورکیا دەڵێت، ھاتنی سەرۆک بارزانی بۆ باکووری کوردستان ھەمووانی دڵخۆش کردووە و ھەموو کوردێک لە ھەر چوار پارچە سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی خۆیان دەزانن.

ئیمام تاشجیر، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتی لە تورکیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ باکووری کوردستان زۆر گرنگە بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان، چونکە سەرۆک بارزانی، سەرۆکی ھەر چوار پارچەی کوردستانە و بە ھاتنی خەڵکی باکووری کوردستان دڵخۆشن و یەکڕیزیی ھەر چوار پارچەی کوردستان بەرهەمی خەباتی سەرۆک بارزانییە، کە کەسایەتی و کاریزمایەکی دیارە لە ھەموو پارچەکانی کوردستان، بۆیە زۆر دڵخۆشین بە ھاتنی بۆ باکووری کوردستان.

ئیمام تاشجیر هەروەها ئاماژەی دا، تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە فشاری زۆری لە کورد کردووە و دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، نزیکەی ساڵێکە  ھەنگاوی باش بۆ چارەسەری پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا نراون، کە لەو ھەنگاوانەدا سەرۆک بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە و ھاتنیشی بۆ باکوور زۆر گرنگە، لە ساڵی ٢٠١٣دا سەرۆک بارزانی ھاتە ئامەد و دیاربەکر و لەگەڵ ئەردۆغان دەرکەوتن و قسەیەکی کرد، کە باسی پرۆسەی ئاشتی بوو و ئێستا پرۆسەکە بەردەوامە بە ھەوڵی سەرۆک بارزانی، کە رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە و ئێمەش وەکو کوردی باکوور لەگەڵ ئەوەین ئاشتی و یەکڕیزی و دیالۆگ لە نێوان کوردان ھەبێت.

تاشجیر ڕوونیشی کردەوە، ئێستا دیالۆگی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا دەستی پێکردووە و کۆمسیۆنێک دروست کراوە و کار دەکات، کە پێش چەند رۆژێک سەردانی ئۆجەلانی کرد و ئێمە باش دەزانین ئەمە ئەنجامی ھەوڵەکانی سەرۆک بارزانییە و دەیەوێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە جیھان ئاشتی ھەبێت، بۆیە سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ھەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، بۆیە سەرۆک بارزانی پەیامی زۆر گرنگی لە شەرناخ گەیاند و باسی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی کرد و سوپاسی ئۆجەلان و ئەردۆغانی کرد بۆ ئەوەی بەردەوام بن و پرۆسەکە ئەنجامی ھەبێت، بۆیە سەرۆک بارزانی بۆ ھەموو گەلی کورد داوای یەکڕیزی و یەکگرتن دەکات و لە هەموو ھەوڵەکان و پرۆسەکانیشدا رۆڵێکی کاریگەر و باڵای ھەیە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار