سەرۆک بارزانی گەیشتە جەزیرەی بۆتان و بڕیارە وتارێک پێشكهش بکات

جەزیرەی بۆتان-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی گەیشتە شارۆچکەی جەزیرەی بۆتانی سەر بە پارێزگای شرنەخ، بە مەبەستی بەشداری لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "مەلای جزیری" و بڕیارە گوتارێک پێشکەشی ئامادەبووان بکات.
هاوكات چەندان وێنەی گەورەی سەرۆک بارزانی لە چەند شوێنێکی جیاوازی شرنەخ هەڵواسراون و لەسەریان نووسراوە: بەخێربێن بۆ جزیری بۆتان.




