یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان داوای بە سزا گەیاندنی هێرشکەرەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ھێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی سروشتی کۆرمۆر بە کردەیەکی تیرۆریستی دوژمنکارانە بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و پێشکەوتنەکانی کوردستان دەزانێت و بە تاوانێکی گەورە و کارێکی حەرامی دادەنێت و داوای بە سزا گەیاندنی ھێرشکەرەکان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، یەکێتیی زانایان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە بارەی ھێرشەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئایەتی ٥٦ لە سورەتی ئەعرافی قورئانی پیرۆز دەستی پێکردووە و کە خوا دەفەرمووێت ﴿ۆڵا تُفْسِدُوا فِی الْأَرْچِ بَعْدَ إِصْڵاحِەَا﴾.
ھەروەھا ڕایگەیاندووە، "ئەم ھێرشەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، وێڕای ئەوەی کردەیەکی تیرۆرستی دوژمنکارانەو نامرۆڤانەیە، لەھەمان کات، تێکدانی ئارامی شادەماری ژێرخانی ئابووری و فشارو بەربەست دروستکردنە لەبەردەم پێشکەوتنەکانی کوردستان".
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "بەپێی ئایینی ئیسلام زیانگەیاندن بە ژیانی خەڵک و بەرژەوەندی گشتیی و شێواندنی سامانی نیشتمانی و گوزەرانی ھاووڵاتییان، تاوانێکی گەورەو کارێکی حەرامە".
یەکێتیی زانایان جەخت دەکاتەوە، "یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردە تێکدەرانەیە دەکەین، کە دوورە لە ھەموو بەھاو ڕەوشتیکی ئینسانی، تکامان وایە دەستی پشت ئەم کارەو بکەرانی ئەم کردە تیرۆرستییە، بدرێنە دادگاو لێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ بکرێت و سزا بدرێن".




