پرسە و هاوخەمی ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو، (خەلیل مراد وەندی)

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو، (خەلیل مراد وەندی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بۆ ماڵباتی هونەرمەندی کۆچکردوو (خەلیل مراد وەندی)
بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو، (خەلیل مراد وەندی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بە دۆست و خزم و ههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۲٥




