مەسرور بارزانی: پارتی لیژنەیەکی دروستکردووە و سەردانی لایەنەکان دەکەن

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دیارە کە هەڵوێست یان یەکهەڵوێستیی هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە عێراقی فیدراڵدا لەبەرچاو بگیرێت.
مەسرور بارزانی گوتی: ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دیارە کە هەڵوێست یان یەکهەڵوێستیی هێزە کوردییەکان بەتایبەتی لە عێراقی فیدراڵدا لەبەرچاو بگیرێت، پارتی دەستپێشخەریشی کردووە، لیژنەی دروست کردووە سەردانی لایەنەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین هیچ نەبێ لایەنەکان لە یەکتری نزیک بکەینەوە و لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا بڕیار بدەن.
لەبارەی یەکلایی بوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ چ لایەنێکە، مەسرور بارزانی گوتی: بۆ ئەم پۆستە ئێمە داکۆکی دەکەین کە بۆ کورد بێت، بەڵام لەناو کورددا دەبێت ڕێککەوتن بکرێت، هێشتا بە هیچ جۆرێک بۆ لایەنێک یەکلایی نەبووەتەوە.




