له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ڵێ "تا ئێستا نزیكه‌ی چوارسه‌د و 80 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین بڕیاری وەرگرتنی زه‌وییان بۆ ده‌رچووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌جبه‌ی دیكه‌ی زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "تا ئێستا ناوی نزیكه‌ی چوارسه‌د و 80 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستا هیچ لیستێك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ماوه، به‌ڵام له وه‌زاره‌ت نزیكه‌ی دوو هه‌زار ناوی خانه‌نشین و فه‌رمانبه‌ر ماوه کە هی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تێدایە، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو ئه‌و لیسته‌ش بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ین."
به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی "له سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكایه‌تی و پارێزگای سلێمانیش نزیكه‌ی سه‌دهه‌زار پارچه زه‌وی دابه‌ش كراون، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیك له هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێته‌وه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌و لیسته‌ی ڕەوانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت له‌وانه‌یه كۆتا لیست بێت، ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌وێته ئه‌ركی شاره‌وانییه‌كان، چونكه كاتێك ناوی فه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه ده‌ینێرین بۆ سنووری خۆیان تا شاره‌وانی كار بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بكات و زه‌وی دابه‌ش بكرێت."
قائید میرۆ




