٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2025، شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەندین پرسێكی گرینگی پەیوەست بە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێكاتبوو لە بەڕێزان هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانیی پارتی.

شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش پێكاهاتبوو لە بەرێزان هادی عەلی، یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و محمەمەد هاودیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەڵاحەددین بابەکر، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

هەواڵی پەیوەندیدار