عرفان عەزیز ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له كابینه‌ی نۆیه‌م لە ڕێگەی KDPیەوە بە ئامار دەخاتەڕوو

هەولێر-KDP.info- بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ئاسایشی ئابوری به‌هێز، كابینه‌ی نۆیه‌م بنه‌مایه‌كی پته‌وی داڕشت. لە هەمانکاتدا كار بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی یاسایی گونجاوكرا تا هانده‌ری وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بێت، بۆ دابینكردنی هه‌لی كاری به‌رده‌وام. له‌م چوار چێوه‌یه‌شدا:
١٤٠هه‌زار هه‌لی كار له كابینه‌ی نۆیه‌م له ڕێگەی وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌سته‌به‌ركراون. بە هەمانشێووە ٥٠٠ فه‌رمانبه‌ر ساڵی ٢٠ به‌گرێبه‌ست بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراون، و ٤٩٢٥ سێ یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكان، بریاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه، کە دەرچووانی ساڵەکانی (٢٠١٦، ٢٠١٧ ، ٢٠٢١ و٢٠٢٢). له‌گه‌ڵ ٧٧٩ ده‌رچوانی شه‌ش كۆلێژی پزیشكی حكوومی دامه‌زراون. جیا له‌وه‌ش ٣٨٠٠ مامۆستای وانه‌بێژی كه‌رتی خوێندنی باڵا گرێبه‌ستیان بۆكرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ٣٨ هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژی كه‌رتی په‌روه‌رده کراون بە گرێبەست. ١٨ هه‌زار هه‌لی كار له‌رێگەی كارگه یشه‌سازییه‌كانه‌وه ڕه‌خسێنراوه و ٩٧١٨ كه‌س له ڕاهێنانی پیشه‌یی و ١٤٠٧ كه‌س له چاكسازییه‌كان سوودمه‌ندی ۆرك شۆپه‌كان تایبەت بە دەستکەوتنی کاربوون.
ئاماره‌كان زیاتر له‌و باره‌وه قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، ٨١٣٦ گه‌نج سودمه‌ندبوون، له سندوقی پشتیوانی پڕۆژه بچوكه‌كانی لاوان، تا بڕی ١٥ ملیۆن دینار (قه‌رزی بێ سو‌و)یان پێدراوه، و ٢.٧٦ ملیار دینار له قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه، وه‌كو قه‌رزی درێژخایه‌ن به‌سه‌ر ٢٥ پڕۆژه‌ی مامناوه‌ند و بچوكدا دابه‌شكرا. ١١٦ هه‌زار كرێكاری ناوخۆیی و بیانی ده‌سته‌به‌ركراون. لە هەمانکاتدا ٢٩ هه‌زار پڕۆژه ده‌سته‌به‌ریان بۆ كراوه.
باسی ده‌یه‌م
دكتۆر عرفان عه‌زیز




