ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی كارگەی تەكنەلۆجیای زێڕین 2 دادەنێت

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2025، بەردی بناغەی کارگەی (تەکنەلۆجیای زێڕین 2) دادەنێت.
کارگەکە بە هاوکاریی شارەزایانی چینی و بەڕێوەبردن و دەستی کاری ناوخۆییەوە بەڕێوە دەبرێت و کاری بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و مۆبایلە.
کارگەی تەکنەلۆجیای زێڕین 2 ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی پێنج هەزار مۆبایلی هەیە.




