٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی حکوومەت بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥.١١.٢٥، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی، بە سەرپەرشتی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێری پارتی و بە ئامادەبوونی سەرۆکانی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەکی تر لە وەزیر و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و حکوومی و حزبی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ھەماھەنگی و ھاریکاری نێوان حزب و حکوومەت لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتیی و دەرەنجامی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و دەستخۆشی لە لایەنەکان کرا لە بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونەکانیان.

ھەروەھا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان حزب و حکوومەت لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان کرایەوە و تیشک خرایەسەر سەرجەم ئەو کار و پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیانەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ئەنجامدران.

هەواڵی پەیوەندیدار